ئه‌یلوول 08, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی ئەدلیب وحەما

هێزەکانی سوپای سووریا بنکەی تیرۆریستە چەکدارەکان لە گردوپەڕی ئەدلیب وحەمایان دایە بەر پەلاماری خۆیان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، سەرچاوەکانی میدیایی ڕایانگەیاند: یەکەی تەپخانەیی سوپای سووریا بنکە وپیگەو شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستە چەکدارەکانیان لە ناوچەکانی " تەمانعە" وئەلتح" لە ئەدلیب دایە بەر پەلامار وئەم بنکانەیان لەناو بردن. ئەم سەرچاوانە وتیان : بنکەیەکی ڕاهێنانی سەربازی تیرۆریستەکانیش لە گوندی " تل ئەلعەس " لە ئەدلیب لەلایەن سوپای سووریاوە لەناوبرا. یەکەکانی توپخانەیی سوپای سووریا هەروەها بە گوللە باران کردنی شوێنی تیرۆریستەکان لە ئەلزەکات ، ئەللتامنە " وکەفرزیتا لە گردوپەڕی باکووری حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە چەند تیرۆریستیان بریندار کرد. سوپای سووریا لەحاڵی حازر سەدان تانک ، نەفەر هەڵگر وترۆمۆبیلی جەنگی وهەزاران کەس لە هێزەکانی خۆیانیان کۆکردووەتەوە هەتا هەڵمەتی سەربازی ئازاد کرانی ئەدلیب وڕیفی حەما دەسپێبکات. لەلایەکی ترەوە، هێزەکانی سوپای سووریا جێگیر لە پارێزگەی ئەلسویدا لە باشووری ئەم وڵاتە بە ئەنجام دانی هەڵمەتی سەربازی نوێ پێشڕەوی تریان لەناوچەی تلول ئەلسەفا، لە گردوپەڕی پاڕیزگەی ڕۆژهەڵاتی سویدا ئەنجام دا وبەم پیشڕەویانە ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستەکانی داعشیان تەنگتر کرد وبە پەلامار کردن بۆسەریان لەم ناوچانە زیانی قورسیان پێ گەیاندن. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ