ئه‌یلوول 08, 2018 20:42 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر هێزەکانی سوپای سووریا لە شاری قامیشلۆ

پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ شەممە لە بوسەی هێزەکانی " ئاسایش" یە پە گە لە سەر ڕێگای ترۆمۆبیلەکانی سوپای سووریا لەشاری قامیشلۆ لەپارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وبەر گوللە دانی ترۆمۆبیلەکان ، ١٣ ئەرتەشی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس ، ئەم پەلامارە لە نێزیک فڕگەی قامیشلو ڕووی دا و لەم پەلامارە ، یەکێ لە ئەندامانی " ئاسایش " کوژراو دوو کەسیش بریندار بوون. هێزەکانی ئاسایش سەربە بەرەڤانی کارانی گەل یەپەگە پارتی یەکیەتی دێموکراتییکی کوردەکانی سووریایە. یەکینەکانی بەناو بەرەڤانی گەل یەپە گە پێوەندی زۆر نێزیکیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە وواشنتۆن لەوان بۆ پاوەجیی کردنی بەشداری خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کەڵک وسود وەردەگریت. ئەمریکا لە ساڵەکانی ئەم دواییە زۆرجار بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکان ، کەسانی سیڤیل لە سووریا عێراقی داوەتە بەر دەسڕێژ وپەلامار. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوەی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە. 

سەرپەیڤ