• وتەبێژی  یەپەگە

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سووریا ناسراو بە یەپەگە وێڕای ئاماژە بە تێکهەڵچوونەکانی 8 سێپتامبر لە شاری قامیشلوو وتی تێکهەڵچوونی قامیشلوو بە ئامانجی بەرگرتن لە ڕێگاچارەی سیاسی قەیرانی سووریا قەوما .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس نووری موحەمەد  وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سووریا یەپەگە  وێڕای ئاماژە بە  تێکهەڵچوونوەکانی 8 سێپتامبر قامیشلوو کە هۆی کوژرانی  18 کەس لە هێزەکانی  سەر بە ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی پاراستنی خۆجێیی بووە  وتی :  ئەو ڕووداوە ناخۆشە  بووە هۆی کوژرانی   هێزەکان لە دوو لایەن و  و دامەزراندنی کەشێکی زۆر نەرێنی لە شار . سەبارەت بە  وردەکاریەکانی  ئەو تێکهەڵچوونانە  لێکۆڵینەوەگەلێکی زۆر بەربڵاو  دەسپێکراوە  کە ئاکامەکەی  لە کورتترین ماو.ەی  مومکیندا  ڕادەستی  بیروڕای گشتی دەکرێت . وتەبێژی یەپەگە  وێڕای جەخت کردن  لەسەر ئەوەی کە ئەو تێکهەڵچوونە بە مەبەستی بەرگرتن  لە چارەسەری  سیاسی  پرسەکان  بە دی  هات  وتیشی :  لە  سەردەمێکدا  کە بۆ چارەسەری قیەیرانی سووریڕ بە دوای ڕێگاچارەیکی سیاسی داین بانگەێشت دەکەین هەر دوو لا بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ بەرگرتن لە پەرەی  بارگرژیەکان  هەنگاوێکی جیدی  هەڵبگرن .

Sep 16, 2018 19:40 Asia/Tehran
بۆچوونت