ئه‌یلوول 17, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • هەسەدە دوایین جەنگی داعش دەکات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە هێزە کوردیەکان لەلایەن ئەمەریکاوە

هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) هێرشی خۆیان بۆسەر دوایین پێگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش ئەنجام دەدەن بەڵام ترسی ئەوە هەیە جارێکی دیکە دوای جەنگ، هێزە کوردیەکان لەلایەن ئەمەریکاوە "بفرۆشرێن".

هێزەکانی هەسەدە، کە شەرڤانانی کورد بەشێکی زۆری پێکهێناون، لە ناحیەی هەجین سەر بە پارێزگای دەیرەزور دەستیان بە جەنگ دژ بە هەزاران چەکداری داعش کردووە.

پڕۆفیسۆر ئوفرا بێنگیۆ، سەرۆکی پڕۆگرامی پرسی کورد لە سەنتەری مۆشیە دایان کە تایبەتە بە توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە دەزگای میدیا لاینی گوتووە: "سوپای ئەمەریکا پشتگیرییەکی گەورەی هێزەکانی هەسەدە دەکات لەم جەنگەدا، بەڵام پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایا ئەمەریکا تاکەی پشتگیری کورد دەکات؟ ئایا ئەمەریکا کوردەکان وەک کارتێکی مامەڵە لەگەڵ رووسیا و تورکیا بەکارناهێنێت؟".

گرنگی جەنگی هەجین لەوەدایە، دواین پێگەی داعشە و دەشکەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق  و سووریا. دەشگوترێت، ئەبو بەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعش، لەو ناوچەیە خۆی حەشارداوە.

ماوەی شەش رۆژە جەنگی وەدەرنانی داعش لە سووریا دەستیپێکردووە  و بۆمب و خۆ کوژەکانی داعشیش، بەربەستێکی گەورەی بەردەم هێزەکانی هەسەدەن لەو ناوچانە.