هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت
دوای ڕێککەوتنی ئەردۆغان و پووتین لە کۆبوونەوەی سووچی، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆنتیک، دوای ڕێککەوتنی ئەردۆغان و پووتین لە کۆبوونەوەی سووچی، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت.
سێرگئی شویگۆ لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا سووریا رازییە بەم ڕێککەوتنەی ڕووسیا و تورکیا، وتی: هەموو وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنە بە زوویی لەگەڵ دیمهشق هەماهەنگ دەکەین.
پووتین دوای دیدار لەگەڵ ئەردۆغان لە شاری سوچی لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا ڕایگەیاند: سەبارەت بە ئەدلەب به ڕێککهوتنێکی گرینگ گەیشتووین. سەبارەت بەدروست کردنی ناوچەی خاڵی لە چەک بە ڕووبهری ۱٥ بۆ ۲۰ کیلۆمەتر بە درێژایی هێڵی نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و بەرهەڵستکارەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەم ڕێککەوتنە گەیشتووین.