ئه‌یلوول 18, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • درێژەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لە لوبنانەوە بۆ سووریا

لە درێژەی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سوریا، سەدان پەنابەری دیکەی سوری لە لوبنان ، گەڕانەوە بۆ نیشتمانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ئەم پەنابەرانە ڕۆژی دووشەممە  بە کەڵک وەرگرتن لە چەند پاس لەڕێگەی بوارگەی سنووری  گەڕانەوە بۆ سوریا  . 

لە حەوتەکانی  ئەم دواییە دا  بە باشتر بوونی ڕەوشی ئاسایشی لە سوریا، زۆرێک لە پەنابەرانی سوری کەلەلوبنان دان بۆ گەڕانەوە بەرەو وڵاتەکەیان ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

دەزگەی ئاسایشی لوبنان داواکارییەکان بۆ ئەوانەی ئەیانەوێ بگەڕێنەوە  ڕ ادەستی دەزگەی ئاسایشی سوریا دەکات و دوای وەرگرتنی  مۆڵەت و دانی دەستەبەری ئاسایشی ، پەنابەران دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان  . 

نیزیکەی شەش ملوێن  پەنابەری سوری لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دان  کە یەک و نیو ملوێنیان لە لوبنان  کە لە دراوسێتی سوریا دایە، دەژین.

وتراوە  کە ئەم کەسانە  نیزیکەی  سەتی چلی  حەشیمەتی لوبنان  دەگرێتەوە.

کاربەدەستانی لوبنانی  بە جاران ڕایانگەیاندووە کە  ئامادەبوونی ئەم پەنابەرانە، گرفتی ئابووری ، ئاسایشی و کۆمەڵایەتی زۆری بەرەوڕووی ئەم وڵاتە کردووە.

قەیران لە سوریا لەساڵی 2011  بە پەلامارکردنی بەربڵاو ، تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان  داکۆکییان لێ دەکرێت  بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە کە بە هەوڵی سوپا و  خەڵکی سوریا، پیلانگێڕی  دوژمنان ناکام ماوەتەوە  . 

سەرپەیڤ