ئه‌یلوول 19, 2018 14:32 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی سوچی، پێشوازیی ئێران لە دیپلۆماسیی بۆ چارەسەریی کێشەی ئیدلەب

ڕێککەوتنی سوچی لەنێوان مۆسکۆ و ئانکارا پاش دانیشتنی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆکی ڕووسیاو تورکیا لەتاران، لەبارەی ئیدلەبی سوریا، لەلایەن ئێرانەوە پێشوازیی لێکراوەو پێشاندەری درێژەی ڕێگای دیپلۆماسی و کاریگەربوونیەتی.

پاکتاوکرانی بەتەواوەتی خاکی سوریا لەبوونی تیرۆریستان، ئامانجی سەرەکیی حکومەتی دەمشقە، و لەوناوەدا، شێوازگەلی جۆراوجۆر لەئارادایە کە لەنێویاندا ، دیپلۆماسی دەورێکی کارای هەیە. لەبەر ئەوەی کە داڕشتی حەشیمەتیی ئیدلەب لە باکوری ڕۆژاوای سوریا، ئاڵۆز و تیرۆریستان و گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارە سوریەکان لەنێو ئەو حەشیمەتەدا هەن، پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لەیەکەم پلەی گرینگیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی دوابنکەی تیرۆریستان لە سوریایە. ئەو بابەتە گرینگە لەدانیشتنی نزیک بە دووحەوتە لەوەپێشی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەتاران خرایەبەر سەرنج وگرینگی پێدراو لە "ڕێککەوتنی سوچی" بەڕاوێژکاریی ئێران، خۆی دەرخستووە.

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە لە سوچی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ، هیچ هەڵمەتێکی سەربازی لە ئیدلەب نەکرێ بەمەبەستی پاراستنی گیانی خەڵکانی سیڤیل و ناوچەیەکی ناسەربازی لەو پارێزگایە بەدی بهێنرێ هەتا بکرێ بێ زیان گەیاندن بە خەڵک، دواناوچە لەخاکی سوریا لەبوونی تیرۆریستان ، پاکتاو بکرێ. بۆیە، ڕێککەوتنی سوچی کە بێ نوێنەری ئێران، ئەنجامی گرت، لەگەڵ پێشوازیی تاران بەرەوڕوو بوو و تاران بە درێژەی ڕەتی ئاستانەو دانیشتنی تارانی ڕاگەیاندووە.

پێبەندبوون بە کۆتایی هێنان بە توندڕەویی خوای و ئامادەبوونی تیرۆریستان لە ئیدلەب، خواستی جیددی حکومەتی یاسایی سوریایە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی خۆی و هاتنەدی ئەو بابەتە، بەکەمترین زیان گەیاندن بە خەڵکی ئاسایی، ویست و داوای سێ وڵاتی"ڕەوتی ئاستانە" یەو درێژەی ئەو ڕێبازە بەمانای"کارتێکەریی دیپلۆماسی" یە. هەرلەو چوارچێوەدا، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لەکاردانەوە بە ڕێککەوتنی سوچی، ئەو ڕێککەوتنەی لەدرێژەی ڕاوێژکارییەکانی لە ئانکارا، دەمشق و دانیشتنی تاران زانی و وتی: "ئەو دیپلۆماسییە چالاکە پێش دەگرێ بەسەرهەڵدانی شەڕ لە ئیدلەب."

  "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش بەپێشوازیی لە ڕێککەوتنی تورکیاو ڕووسیا لەدانیشتنی سوچی، وتی: "دانیشتنی سەرۆکانی ڕووسیاو تورکیا وڕاگەیێندرانی ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی چارەسەریی پرسی ئیدلەب، هەنگاوی بنەڕەتییە لەئاراستەی لەنێوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان لە سوریا."

"غولام عەلی خۆشڕوو" نوێنەری هەمیشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان،  ڕێککەوتنی سوچی داڕێژراو لەسەربنەمای ڕەوتی بنچینەیی و ڕۆحی زاڵ بەسەر ڕەوتی ئاستانەیە کە بەگوێرەی، وێڕای درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان-دەبێ هەوڵی پێویست بدرێ بۆ پێش گرتن بە زەبر گەیاندن بە خەڵکانی سیڤیلی سوری.

ئەو هەڵوێستانە واپێشان ئەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندە بە ئەسڵی گرینگی پاراستنی گیانی خەڵکانی مەدەنی لەڕەوتی پاکتاوکرانی ئیدلەب لەبوونی تیرۆریستان، بۆیە پێشوازیی کردووە لەڕێککەوتنی سوچی کە سەرەنجام کۆتایی دێنێ بە بوونی تیرۆریستان لە ئیدلەب.

هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەچوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەسوریای بەتایبەت ئیدلەبی لێکەوتووەتەوەو هەرچەشنە ڕێکارێک بۆ چارەسەریی پرسی دوابنکەی تیرۆریستان لەو وڵاتە بەڕاوێژکاریی سێ وڵات، گەرەنتی و دەستەبەریی جێ بەجێکرانی هەیە.

هەرلەوئاراستەدا، محەممەد جەواد زەریف و مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەتەلەیفون وتووێژیان کردو بڕیار درا، وردییاتی "ڕێککەوتنی سوچی" سەبارەت بە ئیدلەب، لەدانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو تورکیا  لەپەراوێزی دانیشتنی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک پێوشوێن بگیردرێ.

سەرپەیڤ