ئه‌یلوول 20, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی سەحرای دەیرووزوور و دەڤەری حومەسی سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا ناوچەکانی دەیروزور و حومسیان لە نزیکی سنوورە ئیدارەییەکانی ئەو دوو پارێزگایە لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا کە لە چەن رۆژ لەومەبەرەوە کاری پاکتاو کردنی سەحرای دەیروزور و ناوچە سەرسنوورییەکانی پارێزگای حومسی دەست پێ کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتنە سنوورە ئیدارەییەکانی دوو پارێزگا و فەرمانبەرێتیی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

هێزەکانی سوپای سووریا لەم ئۆپەراسیۆنەدا ناوچەیەکیان بە بەرینایی ٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە پاکتاو کردەوە.

سەرپەیڤ