ئه‌یلوول 21, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی

گرووپی ناسراو بە "هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا "هەسەدە" ڕایگەیاند کە توانیویەتی کۆنترۆڵی ئاوایی "باغوز فەوقانی" سەربە ناوچەی "هجین" لە پارێزگای دێرەزوور بگرێتە دەست.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، شەڕ و تێکهەڵچوونی دەس و پێوەندییەکانی گرووپی ناسراو بە "هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا" لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هەروا بەردەوامە.

کوردەکان ئەندامی سەرەکیی پێکهێنەری هێزەکانی دیموکراتیکی سوریان و رۆژی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لەگەڵ تیرۆریستانی داعشی پێکیان دادا.

هەواڵدەریی "هاوار" سەربە کوردان ڕاپۆری دا کە ، هێزەکانی دیموکراتیک توانیان ئاوایی "باغوز فەوقانی" سەربە ناوچەی هجین کۆنترۆڵ بکەنەوە.

چەکدارانی کورد لە ڕەوتی تێکهەڵچوونی سێ رۆژە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش توانیان زاڵ بن بەسەر گوندی باغوز، ئەو ئاواییەی لە پارێزگای دێرەزوور هەڵکەوتووە.

هاوار لە درێژەی راپۆرەکەیدا دەنووسێ، هەڵمەتی کوردەکان لەو ناوچەیە تائێستا بەردەوامەو لەچوارچێوەی قۆناخی کۆتایی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە"باهۆزی جزیرە" دا ئەنجام دەگرێ.

تیرۆریستانی داعشیش کردە تیرۆریستییەکانیان لەدژ هێزەکانی دیموکراتیک لەماوەی پێنج ڕۆژی رابردوو پەرەپێداوە هەتا بتوانن زەخت و گوشاری سەر مۆڵگەکانیان لە رۆژهەڵاتی فورات کەم بکەنەوە.

دواهەوڵی تیرۆریستیی داعشیش لە پارێزگای "حەسەکە" ئەنجامی گرت کە هەواڵدەریی "ئەعماق" سەربە داعش ڕایگەیاند کە لە شاری "ئەلشەدادی" لەباشووری حەسەکە یانزە کەس لە ئەندامانی هەسەدەیان کوشتووە.