ئه‌یلوول 22, 2018 10:08 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی کارگێڕیی ڕووسیاو تورکیا لەبارەی ناوچەی ناسەربازیی

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیاری هاوبەشی پوتین و ئەردۆغان، وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە لەسەر سنوورەکانی ناوچەی ناسەربازیی پارێزگای ئیدلەب لە سوریادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینی لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "ئیگۆر سرناداک"ی وەزیری دەرەوەی بۆسنی و هێرزەگۆڤین، وتی: ڕووسیاو تورکیا رۆژی پێنج شەممە لەسەر سنوورەکانی ناوچەی ناسەربازیی لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا ڕێککەوتن.

لاڤرۆف بنبڕکرانی مەترسیی تیرۆریزمی بە ئامانجی ئەو ڕێککەوتنە ناوبردو پێی داگرت؛ ئەو کارە جێی مەترسیی نییە بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا.

"ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" و "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا رۆژی دووشەممە١٧ی سیپتەمبەر لەشاری سوچی ئەو وڵاتە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەتا ١٥ی ئۆکتۆبر ناوچەی ناسەربازی بە قووڵی١٥هەتا٢٠ کیلۆمتری، لەدرێژەی هێڵەکانی مەودای نێوان تیرۆریستان و سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکوری ئەو وڵاتە ، دابمەزرێ.

ئەو ڕێککەوتنە لە دەسکەوتەکانی دانیشتنی حەوتی سیپتەمبەری سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەتاران دێتەئەژمار.

لەو دانیشتنە سێ قۆڵییەدا، ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ سوریا لەڕێی ڕێکارە سیاسییەکان تاووتوێ کرا.

سەرپەیڤ