ئه‌یلوول 23, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا بۆ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستی و جەنایەتکارانەکەی ئەهواز، ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس؛ لە پەیامی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دا هاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە تیرۆریزم لە سووریا خۆڕاگری کرد، تیرۆریزمی لە ئاستی جیهانیدا ئیدانە کرد و بەردەوام بەرامبەر بە تیرۆریزمی جەنایەتکارانەی تەکفیری، هەڵوێستی بنەڕەتی و لێبڕاوانەی هەبووە.

"بەشار ئەسەد" هەروەها هیوای خواست پشتیوانانی تیرۆریزم کۆتایی بێنن بەو هەڵویستانەیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهاندا هەیانە وجەختیشی کرد: سووریا بە هەموو تواناوە پشتی ئێران دەگرێ لە ڕاوەستان بەرامبەر بەو کردەوە تیرۆریستیانە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی شەممەی ئەهوازی ئیدانە کردبوو.

گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی "ئەلئەحوازییە" کە لە لایەن لەندەن و ڕیازەوە داکۆکی لێ دەکرێ و ساڵی رابردوویش پەلاماری کاروانی نووری دا ( کاروانی سەردانکەرانی ناوچە جەنگییەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق) ، دوێنێ شەممە لە پارکێکی نزیکی شوێنی بەڕێوەچوونی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز تەقەی لە خەڵک کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ، ٢٥ کەس شەهید بوون و ٦٠ کەس بریندار بوو.

تا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان لەوان ڕوسیا، بەریتانیا، عومان، یەمەن، کۆماری ئازەربایجان، پاکستان، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا و ئێراق پەلاماری تیرۆریستی ئەهوازیان ئیدانە کردووە  و هاوخەمییان دەربڕیوە لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران و بنەماڵەی شەهیدانی ئەم پەلامارە تیرۆریستییە.

 

سەرپەیڤ