ئه‌یلوول 23, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەردوغان لەسەر هەوڵەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بەڕێگەچارەی سیاسی لەقەیرانی سوریا

سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ بەرلە ڕۆیشتن بۆ نیۆیۆرک بۆ ئامادەبوون لە کۆگەی گشتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە پەلاماری تیرۆریستی ڕۆژی شەممە لە ئەهوار، لەسەر چارەسەرکرانی قەیرانی تیرۆریزم لە ناوچە بەتایبەت لە سوریا، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، رەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی تورکیا بە ئاماژەدان بە تاوانی تیرۆریستی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەهواز، وتی  :  بە سەرنجدان  بە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر باشووری ئێران، ڕەوشی ئاڵۆز و گەشەی  تیرۆریزم لە ناوچە پەرەی  سەندووە و دەبێ بۆ پێشگیری  کردن لە پەرەی  توندوتیژی تیرۆریزم لە ناوچە، هەوڵ بدرێت .

سەرۆکی تورکیا  بە ئاماژەدان بە درێژەی هەوڵەکان بۆ دەسڕاگەیشتن  بە ڕێگەچارەی سیاسی قەیرانی سوریا، وتی : گەورەترین پرس  لە سوریا ، پەرەی تیرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی فوراتە و دەبێ  هەنگاوگەلێک  بۆ لەناوچوونی  تیرۆریزم  هەڵبگیردرێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەکانی سووچی و تاران  وتیشی :  دەبێ وڵاتانی ناوچە هەستیارییەکی زۆرتر نیشان بدەن . 

سەرۆکی تورکیا پێداگری کرد لە سەفەر بۆ نیۆیۆرک، بەرنامەیەکی بۆ دیدار لەگەڵ  ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نییە  بەڵام ئەگەر ناوبراو  داوای  چاوپێکەوتن بکات، لێک دەدرێتەوە.

ئەردوغان وتیشی:  لە بیست و حەوت هەتا 29ی سپتەمبەریش سەردانی ئاڵمان دەکات و لەگەڵ سەدری ئەعزەم و سەرمایەدانەرانی ئاڵمانی دیدار دەکات.

سەرپەیڤ