کاربەدەستی سوری: ڕادەست کرانی ئێس سێسەد بەسوریا، پێش بە داکۆکی ئیسرائیل لە تیرۆریستان دەگرێ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا پێداگری کرد : ڕادەست کرانی ئێس سێسەد بەسوریا گۆڕانکارییەکی مەزنە کەدەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکانی نێو سوریا هەتا ئاستێکی زۆر لاواز و بێ ئەنجام دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر، نێجدەت ئەنزو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییە وتی : سیستمی ئێس سێسەت بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی دوژمنی لە وەبەر پەلامار دانی ناوەندی زانستی و توێژینەوەیی و کارگەی تایبەت و ئاسایی سوریا بەرتەسک دەکات و دەسەڵاتی بەرەڤانی سوپای سوریا پەرە پێ دەدات.
ئێنزور، وتیشی : ئیسرائیل سەبارەت بە ڕادەست کردنی ئێس سێسەد هەر وڵام یان کاردانەوەیەک بدات، دیسان بەرەوڕووی شکست دەبێت چونکو زانیارییەکانیان لە لێکدانەوەی توانایی سوپا و گەل ود ەوڵەتی سوریا، ناکام ماوەتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتیشی : ئەمریکا وئیسرائیل لە ڕادەست کرانی ئێس سێ سەت زۆر دەترسن چونکە هێزی ئاسمانی ئەوان هۆکاری زاڵبوونیان بەسەر وڵاتانی میحوەری خۆڕاگری بوو و کاتێک کە ئەم یەکەیە تێک بشکێ، ئاڵ و وێری هێز زۆر بە دڵخوازی و بەرژەوەندی ئێمە لە گۆڕەپانی مەیدانی ، پێک دێت.
هاوکات سێرگێئی شویگو وەزیری بەرەڤانی سوریاش ڕایگەیاند : بۆ پاراستنی هێزی سوری لە سوریا، لەماوەی دوو حەوتە دا سیستمی ئێس سێسەد ڕادەستی دەوڵەتی سوریا دەکرێت .