تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 15:18 Asia/Tehran
  • نوێنەری سووریا: هەواهەنگیی ئاسایشی نێوان سووریا و ئێران لە ئارادایە

نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند کە پەلاماری ئێران دژ بە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لەو وڵاتە بە هەواهەنگی دەوڵەتی دیمەشق بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلیەوموسابیع؛ "محەممەد خەیر عەکام" نوێنەری پەرلەمانی سووریا لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: سووریا و ئێران لە یەک بەرەی یەکگرتوودان دژ بە تیرۆریزم .

نوێنەرێکی پەرلەمانی سووریا جەختی کرد: هەواهەنگی ئەمنیی نێوان سووریا و ئێران لە ئارادایە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی داخوازی دەوڵەتی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان یارمەتیی راوێژکاری دەدات بە دیمەشق.

دوابەدوای جەنایەتە تیرۆریستییەکەی ٢٢ی سێپتەمبەری ئەهواز (باشووری ڕۆژاوای ئێران) کە شەهید بوونی ٢٥ کەس و بریندار بوونی ٦٩ کەس لە خەڵکی مەزڵووم و بێ دەرەتانی ئێرانی لێکەوتەوە،  بووە هۆی ئەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە چەن مووشەکی بالستیکی زەوین بەرەو زەوین و چەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ڕۆژاوای ئێرانەوە، بنکەی سەرکردەکانی تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بداتە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ