تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 20:57 Asia/Tehran
  • مەتیس : ژماری سەربازانی ئەمریکا لە سووریا پەرە دەستێنێت

وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوشانی فەرانسی خۆی لە پەرەی ژماری موستشارانی سەربازی ئەمریکا لە سووریا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیسکای نێوز " جیمز مەتیس" وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەس لەگەڵ " فلورانس پارلی" هاوشانی فەرانسی خۆی لە پاریس ، فەرانسەی بە شەریکی ئەمریکا لەوشتەی کە ناوبراو شەڕ لەگەڵ داعش لە سووریا ناوی لیی برد، وەسف کرد. متیس لە پەرەی ژماری هێزە سەربازیەکانی ئەمنیەتی ئەمریکایی لە سووریا هەواڵی دا وبانگەشەی کرد ئەم هێزانە بە مەبەستی پێشگیری لە بەدی هاتنی  هەمدیسانی داعش دەکار دەگیردرین . ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەمیشق زۆر جار بوونی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریای بەنایاسایی وداگیر کاری زانیوە. نێزیک بە دوو هەزار سەربازی ئەمریکایی ئیستاکە لە سووریا بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەوین ، بەڵام ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکان باس لەوە دەکات کە ئەم هێزانە لەدژی نێزامی سووریا ولە پشتیوانی لە تاقم وگروپە تیرۆریستەکان چالاکی دەکەن. مەتیس لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆیدا ئاماژەی کردە  ئاڵوزی ئەمریکا لەگەڵ سووریا ووتی ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ  هەڕەشەکانی ڕوسیا ،خەرجە سەربازیەکانی خۆی پەرە پێ ئەدات. مەتیس هەروەها وتی : وادەی وبەڵێنی دەوڵەتی ئەمریکا بە هاوپەیمانی وا وە ئاتلانتیک وڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ، وادەو بەڵینی ئاسنینە . قسەکانی وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە بارەی ناتۆ لە دۆخێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ناتۆی بە ڕێکخراویکی " ماوە بەسەر چوو زانی وئەندامانی ئەم پەیمانە سەربازیەی بە دابین نەکردنی خەرجەکانی تاوانبار کردووە.

سەرپەیڤ