تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ئیسرائیل لە ڕادەست کرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیانەی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا بە سووریا

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕادەست کرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیانەی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا بە سووریا وتی : ئیسرائیل لە دامەزرانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیانەی ئێس ٣٠٠ لە سووریا خۆشحاڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئاوڤیگدۆر لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ چوارشەممە وتیشی: ئیسرائیا بژاردەیەکی دیکەی نییەو لە سەر شاڵاوەکانی دژی سووریای بەردەوام دەبێت.

سێرگێئی شۆیگۆ وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ، ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سیستێمی دژە ئاسمانیی ئێس ٣٠٠ ی بە تۆکمەوتەواوی ڕادەستی سووریا کردووە.

ئیسرائیل پێشتریش لە ئاراستەی پشتگری کردن لە تیرۆریستان، بنکەوبارەگای سوپاو ژێرخانەکانی سووریای بوردومان کرد بوو.

ڕژێمی زایونی مانگی ڕابردوو شاری لازقیە لە باکووری ڕۆژئاواو ھەروەھا فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشقی دا بووە بەر پەلاماری موشەکیانەی خۆی، کەچی چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریا بڕێک لەو موشەکانەیان پێ و شوێن گرت و ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندنیانەوە.

سەرپەیڤ