تشرینی یه‌که‌م 06, 2018 16:13 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ ئەمریکا دەبێ لەناوچەی "ئەلتەنف"ی سوریا بچێتەدەر.

"سێرگئی ڤێرشینین" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی"نۆڤێستی" بەئاماژە بە نیگەرانی مۆسکۆ لە ڕەوشی مرۆیی لە ئۆردوگای "ئەلرەکبان"، وتی: پێویستە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ئەلتەنف بچنە دەر چونکە ئەو ناوچەیە بووە بە شوێنی حەوانەوەو پشوودانی تیرۆریستان و بەتایبەت داعشییەکان و ئەوەش جێی شەرمەزارییە.

ڤێرشینین پێی داگرت؛ ئۆردوگای ئەلرکبان دەبێ لەبەین بچێ هەتا پەناخوازانی سوری بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی دەتوانرێ ژیانی هەمیشەییان تێدا بکرێ.

ئۆردوگای ئەلرکبان کە ئێستا نزیک بە پەنجا هەتا شەست هەزار کەس لە پەناخوازانی سوری تێیدا دەژین، لەباشووری سوریا هەڵکەوتووەو لەژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی ئەمریکی و نەیارانی چەکداری سووری جێی داکۆکی ئەوان دایە.

بەرلەوە، "ڕابرت وود" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لەناوچە باشووریەکانی سوریا کە کەمپی "ئەلرکبان"ی تێدا هەڵکەوتووە، ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەبوونی لە سوریا تا کاتێک کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەپێویستی بزانێ، بەردەوام دەکا.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان لەوان بەریتانیاو فەڕانسە بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ