تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی تیرۆریستەکان لە دزە کردنە ناو پارێزگەی

سوپای سووریا بنکە وبارەگای گروپە تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی ، بە چەکی قورس دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سووری ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند: سوپای سووریا بە چەکی قورس ، تیرۆریستەکانی بەناو " حێزبی تورکستان "یان  کە لە پێناوی دزەکردنە ناو دەوروبەری دوو گوندی " ئەلمەنسورە" و" تیل واسیت" لە باکووری ڕۆژئاوای حەمابوون، ناچاربە پاشەکشە کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە ، لە هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژی گروپی تیرۆریستی " حێزبی تورکستانی" ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران وبرینداربوون. حەوتەی ڕابردوو یش تاقمێک لە تیرۆریستەکان هەوڵیان دا لە مێحوەری شاری " مورک" لە باکووری حەما " دزەبکەنە  ناو بڕیک لە بنکەکانی سوپا کە بە وشێاری هێزە کانی سوپا ناچار بە پاشەکشە بوون. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە وگروپە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ