پێداگریی دیمەشق لە سەر پێویستیی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە خاکی سووریا
نوینەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ خێراتر خاکی سووریا بەجێ بێڵن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا"؛ "بەشار جەعفەری" نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە جەختی کرد؛ مانەوەی هێزی ئەمریکایی و هاوپەیمانەکانی لە سووریا نایاساییە و ئەوانە دەبێ خێراتر خاکی ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.
"بەشار جەعفەری" وتیشی؛ مانەوەی هێزی بیانی لە هەر وڵاتێکدا نایاسایی، بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، دەسدرێژی کردنە سەر یەکپارچەیی خاک و هەڕەشە لە سەر ئاسایش و هێوریی و ئاشتیی نێودەوڵەتییە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا ئێستا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی بێ تاوانی لە ئێراق و سووریا لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.
دەوڵەتی دیمەشقیش بەردەوام بە ناردنی نامەگەلێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتنی هێزی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ نێو خاکی سووریای بە کردەوەیەکی داگیرکارانە و بنپێ کرانی مافی سەروەریی خۆی ڕاگەیاندووە و ئیدانەی کردووە.