تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 16:22 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە

سەرچاوەیەک لە سوریا ڕایگەیاند، گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشاری "رەققە" پاش ڕزگارکرانی ئەو شارە لەدەستی داعش، دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لەچەند مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای ڕەققە هەڵکەوتوو لە سوریا چەند گۆڕی بەکۆمەڵ کە داگری تەرمی بەسەدان کەس لە هێزەکانی سوپا، هێزە چەکدارەکان و کەسانی سیڤیلە، دۆزراوەتەوە.

نوێترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە مەیدانی پانۆراما لەباکوری رۆژاوای شاری ڕەققە دۆزراوەتەوە کە پێشاندەری تاوانگەلێکی ترسناکە کە گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەو شارە ئەنجامی داوە.

پەیامنێری ڕووسیا ئەلیەوم لە سوریا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕەققە بووم و سەردانی گۆڕی بەکۆمەڵی پانۆراما، گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لەو شارەم کرد، ئەو گۆڕە داگری تەرمی ١٦٠٠کەس لە خەڵکی سیڤیل وهەروەها ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعشە.