تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕوسیا لە سەر دەوری ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دە سووریا دا

وەزیریاری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا جەختی کرد: سەربازانی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە سووریا دان وبە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکان یارمەتی ئەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئینترنتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ، سرگئی ورشینین لەمەڕ ناڕەحەتی ڕژێمی زایونیستی ئیسراییل لە بوونی ئێران لە سووریا وتی: سەربازانی ئێرانی لە سووریا بە داخوازی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە لەوێن. جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: ئەم مەسەلە زۆرجار ڕاگەێندراوە و دەبێ جاڕێکی تر پیداگری لەسەر بکرێت ، چونگە گرینگایەتی زۆری هەیە . ورشینین هەروەها لە بارەی هەوڵ بۆ تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا بۆ کەڵک وەرگرتن لە مادەی ژەهراوی شیمیایی وتی: لەم بوارە مسکۆ زۆرجار بە هەموو لایەنەکانی بەرانبەر لەمەڕ شەڕی پڕوپاگەندەیی لەدژی سووریا وڕوسیا لەمەڕ ئەدلیب ، وشداری داوە. سوپای سووریا ئەم دواییە بە هاوکاری یارمەتیەکانی موستەشاری ئێران وپشتیوانی ڕوسیا توانیی دۆسیەی گروپی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە دابخات. ئیسراییل وئەمریکا  لە شکستی تیرۆریستەکان لە سووریا زۆر ناڕەحەت ونیگەرانن .

سەرپەیڤ