تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەندین جۆرە چەک وتەقەمەنی تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی دەرعا

هێزەکانی سوپای سووریا لە هەڵمەتی پاکتاوکردنی گوندەکانی گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لە باشووری ئەم وڵاتە بڕیکی زۆر چەک وتەقەمەنی بەجێ ماو لە تیرۆریستەکانیان دۆزیەوەو دەستیان بەسەر داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما، بەگیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریەی سووریا ، بە هەوڵی یەکەکانی سوپای سووریا بە تایبەت یەکەی ئەندازیاری بریکی زۆر گوللە هاوەن ،موشەک وبرێک مین ومادەی تەقەمەنی وپشتینەی خۆکۆژانە لەم هەڵمەتە دۆزراوەتەوە. یەکەکانی ئەندازیاری سوپای سووریا هەموو ئەم چەکانەیان پۆچەڵ کردوەتەوە. یەکەکانی سوپای سووریا دوای ئازادکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکان لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان بە هەڵمەتی سەربازی درێژە ئەدەن هەتا ئەمنیەتی هەموو ناوچەکان دابین بکەن وخەڵک بتوانن بە هاسانی بگەڕنەوە بۆسەر ماڵەکانیان لە گوندەکان. هێزەکانی سوپای سووریا حەوتەی ڕابردوویش توانیان لە ناوچە بیاوانیەکانی " تلول ئەلسەفا" لە گردوپەڕی " ئەلسویدا" لە باشووری ئەم وڵاتە بڕێکی زۆر پشتینەی تەقەمەنی وچەندین تیرهاوێژ وچەکی تەک ئەنگیۆی سەربە تیرۆریستەکانیان دۆزیەوە ودەستیان بەسەر داگرت. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە هەوڵی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە ماوەتەوە.

سەرپەیڤ