تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 17:23 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ڕووسیا لەگەڵ دیاری کرانی مۆڵەت بۆ دەست پێ بوونی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: مۆسکۆ ھیچ ھۆکارێک بۆ پەلە کردن لە ڕەوتی پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا نابینێ و خێراکردنەوەی ڕەوتی دامەزراندنی ئاوا لێژنەیەک ھیچ قازانجێکی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ میرۆسلاڤ لایچاک وەزیری کاروباری دەرەوەی سلۆڤاکیا لە مۆسکۆ، لەگەڵ دیاری کرانی مۆڵەت بۆ دەست پێ بوونی چالاکیی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا، نەیارەتیی کردو وتی: دەبێ بواری گشتداگر بوونی ئەم لێژنەیە خۆش بکرێت و دوای دابین کرانی ئەم فەکتەرە گرینگە، ئەوسا چالاکییەکانی دەست پێ بکات.

سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا  وتیشی: ھەوڵی پێکھاتنی  لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە چوارچێوەی ڕەوتی دانوستانی ئاشتی لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان لە ئاردایەو تیای دا نوێنەرانی دەوڵەتی سووریاو نەیارانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بەشدارن.

سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ڕێککەوتنی بنەمایی لە بارەی ئامادە بوونی یەکسانی شاندگەلێکی سەر بە دەوڵەتی سووریا، نەیاران و کۆمەڵگای مەدەنیی ئەم وڵاتە لە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا مسۆگەر کراوە.

پێکھاتنی  لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا دەستکەوتی کۆبوونەوەی نیشتیمانیی وتووێژەکانی نێوماڵی سووریایە کە گەڵاڵەی بەڕێوە چوونەکەی بە ڕەزامەندیی سەرکردەکانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە دانیشتنەکانی ئاستانە ھاتە ئاراوەو چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە قەواخی زنجیرە کۆبوونەوەیەک لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان ھەوڵ دەدەن ھەتا ڕێگایەک بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا بدۆزنەوەو بە قسەی کارناسان، ئەم دانیشتانە تەنیا نمونەی سەرکەوتووی کاری دیپلۆماسیانە لە ئاراستەی چارەسەر کرانی قەیران لە سووریا یووە لە پاش تێپەڕینی ھەشت ساڵ بە سەر دەست پێ بوونی شەڕی نێوخۆیی لەم وڵاتەدا.

هەتا ئێستا لە سەردەستی ڕووسیاو ئێران و تورکیا چەند خولی دانیشتنی تایبەت بە سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە کە ئەنجامەکەی دەستەبەر کرانی ئاگربڕی هەمەلایەنەو بەرپاکرانی یەکەم خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان شاندی نوێنەرایەتیی تاقمە نەیارەکان و دەوڵەتی سووریا بووە.

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاو بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

سەرپەیڤ