تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 15:58 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی بە کومەڵ لە باکووری سوریا

دوای تێپەڕینی ساڵێک لە وەدەرنرانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری رەقە لە باکووری سوریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ بەزۆرتر لە 1500 تەرم لە دەورووبەری ئەم شارە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  تەرمە ناسراوەکان سەر بە دانیشتوانی خۆجێیی و ژومارێک ئەندامی داعشن  کە لە کاتی گەمارۆی شاری رەقە لەلایەن ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە  لە گۆڕی بە کۆمەڵ دا  نێژراون.

زۆربەی  گۆڕە بە کۆمەڵەکان  لە شەڕی سوریا لە شاری ڕەقە دان  . 

هەزاران کەس لە دانیشتوانی  باکووری سوریا  ئەندامانی بنەماڵەیان لە دەست داوە و تەرمەکانیان لە گۆڕی بە کۆمەڵ دا نێژراوە بەڵام لەبەر نەبوونی کەرەستەی پێشکەوتوو  ناسینەوەی تەرمەکان مسۆگەر نابێت . 

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  لە ئەنجامی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن  عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ