تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێودەوڵەتی : هەزاران لاشەڕ وسیڤیل لە سووریا ولە نەبەردی بن چاوەدێری ئەمریکادا کوژراون

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند نەبەردی بە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بن چاوەدێریی ئەمریکا بە دژی تاقمی وەهابی - زایۆنیستیی داعش لە پارێزگەی رەقە، بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران لاشەڕ و سیڤیل.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی ئاسۆشێتێدپرێس،  لێبوردنی نێودەوڵەتی  ڕایگەیاند تائێستا  دوو هەزار و 521  تەرم لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکان لە پارێزگەی رەقە هێنراوەتە دەر کە زۆربەیان لە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی بن کۆنترۆڵی ئەمریکا، کوژراون.

ئانیا  نیستات بەڕێوەبەری باڵای  لێکۆڵینەوەی  جیهانی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەم بەینە لە سەفەر بۆ سوریا گەڕاوەتەوە ڕایگەیاند: تەرمەکانی ژێر دارورپەردووی بیناکان لەوانە زیندوون زۆرترە.

شاندی لێبوردنی نێودەوڵەتی کاتێک کە لە ڕەقە دا بووە  لەگەڵ تاقمێکی بچووک کە تەرمەکانیان دەدۆزییەوە و ئەسپەردەیان دەکردن، دیداری کرد  . 

ئەوان پێش بینی دەکەن  لانیکەم سێ هەزار تەرمی دیکەش بدۆزنەوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هاوپەیمانی بن چاوەدێری  ئەمریکا تەنیا دانیان ناوەتە سەر کوژرانی 77 کەس لەبەر پەلاماری ئاسمانی بۆسەر سوریا  .