تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • بۆمبارانی شاری

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا شاری "هجین" لەباشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سوریای بە بۆمبی فۆسفۆریی سپی کردۆتە ئامانج.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆری دا؛ چالاکوانانی کەشی سایبریش وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی بۆردومانەکانی هاوپەیمانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە کە تێیاندا، کەڵک وەرگرتن لە فۆسفۆری سپی بەرچاو دەکەوێ.

وەزارەتی بەرگریی سوریاش بەرلەوە ڕایگەیاندبوو، لە رۆژی هەشتی سیپتەمبەر دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی چەندین جار شاری "هجین"یان بە بۆمبی فۆسفۆریی بۆردومان کرد.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەرلەوە دانی نابوو بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبە فۆسفۆریەکان لەشاری ڕەققە. بۆردومانی شاری ڕەققە بە بۆمبی فۆسفۆری و چەکی قەدەغەکراوی دیکە بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی دەیان شارومەندی سوری و وێران بوونی بەرفراوانی ماڵ و نیشتنگە و ژێرخانەکانی ئەو شارە.

ئەمریکا لە چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، کەسانی سیڤیلی لە سوریاو ئێراق کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ