تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 11:23 Asia/Tehran
  • داخوازی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆڕی لە سووریا

سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا، خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرای ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکی شیمیایی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆبی فۆسفۆڕیی سپیی لە سووریا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئینتێرفەکس؛ "کۆنستانتین کۆساچۆف" سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکی شیمیایی دەکات تا لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆریی سپی لە سووریا.

ئەم سناتۆرە پایەبەرزەی ڕووس ڕاشکاوانە رایگەیاند ؛ ڕێکخراوی قەدەغەی پەرە چەکی شیمیایی دەبێ خێرا ڕاپۆرتی مێدیاکان سەبارەت بە دەکارهێنانی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆری لە سووریا تاقی بکاتەوە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆمبی فۆسفۆرییان داڕژاندووە بە سەر چەن ناوچەیەک لە دەڤەری "هەجین" هەڵکەوتوو لە دەیروزور.

تا ئێستا هیچ ڕێژە و ئامارێک سەبارەت بە زەبرو زیانەکانی ئەو بۆردومانە بڵاو نەبۆتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکایش پێشتر بەجاران ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا لەوان پارێزگای دەیروزوریان بە بۆمی قەدەغەی فۆسفۆری دابوویە بەر پە لامار.

دەوڵەتی سووریا بەردەوام بە ناردنی نامە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە  کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە سووریا.

سەرپەیڤ