کرانەوەی بازگەی قونەیتەرە لە جەولانی داگیرکراوی سووریا
بازگەی سنووریی قونەیتەرە لەنێوان سوریا و جەولانی داگیرکراو، دوای پێنج ساڵ ، ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی ژومارێک لەبەرپرسان و خەڵکی ئەم ناوچەیە کرایەوە و ئاڵای سوریا لەسەری هەڵکرا.
بەپێ ڕاپۆرتی ئیرنا، هومام دەبیات، پارێزگاری قونەیتەرە ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم بازگەیە وتی : کرانەوەی ڕەسمیی ئەم بازگەیە دوای سەرکەوتنی سوپای سوریا و پاکتاوکرانی ئەم پارێزگەیە لە تیرۆریستان ئەنجام بووە.
پارێزگاری قونەیتەرە وتیشی ک کرانەوەی ئەم بوارگە گرینگ و ستراتژیکییە گرینگایەتی زۆری بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە هەیە بە تایبەت ئەمەی کە بوارگەی قونەیتەرە ببووە ناوەند و ڕێگەی داکۆکی ئیسرائیل لە تیرۆریستان و ئێستا بووەتە دەروازەی داکۆکی لە خەڵکی جەولانی داگیرکراو.
دنیشتوانی جەولانی داگیرکراو بە جاران داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوەکانی مافەوانی کرد بوو هەرچی خێراتر پێشەکی چالاکی هێزی پارێزەری ئاشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جەولانی داگیرکراو دەستەبەر بکەن و گوشاریان خستەسەر ڕژێمی زایۆنیستی هەتا بازگەی سنووری قونەیتەرە لەگەڵ جەولانی داگیرکراو، بکرێتەوە.
دانیشتوانی جەولانی داگیرکراو ڕایانگەیاند کە داوای پێوەندی لەگەڵ بنەماڵە و خزموکەسیان لە سوریا دەکەن.
ڕژێمی زایۆنیستی بازگەی قونەیتەرەی داخستبوو هەتا پێش بە فڕۆشتنی بەرهەمی کشت و کاڵی و درێژەدان بە خوێندنی خوێندکارانی ئەم ناوچەیە لە زانکۆکانی وڵاتەکەیان، بگرێت.
بەرزاییەکانی جەولان، ناوچەیەکی کوێستانییە کە لە باشووری ڕۆژاوایی ترین بەشی خاکی سوریا هەڵکەوتووە و لەباری دابەشکرانی ئیداریش سەربە پارێزگەی قونەیتەرەی سوریایە.
ئەم ناوچەیە حەفتا کیلومەتر لە شاری دیمەشق دوورە . ڕژێمی زایۆنیستی ساڵی 1967 بەشێکی بەربڵاوی بەرزاییەکانی جەولان کە سەربە سوریایە داگیر کردووە.