تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • بەرەی نوسرە پاشەکشەی خۆی لە ئیدلەب ڕاگەیاند

پاش چەندین رۆژ بێ دەنگەیەک کە تەحریروشام لە ئیدلەب کردبووی وەک گەورەترین گرووپی نەیار کە سەتا ٦٥ی کۆنترۆڵی ئیدلەبیشی لەدەست دایە، لەمەڕ ڕێککەوتننامەی ئیدلەب لەنێوان تورکیا-ڕووسیادا ، لەدواکاژێرە ماوەکانی مۆڵەتی یاسایی ئەو ڕێککەوتننامەیە، هەواڵی ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ ئەو ڕێککەوتننامەیە بڵاو کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی زەرنیوز، پاش چەند ڕۆژ رۆژ بێ دەنگەیەک کە تەحریروشام لە ئیدلەب کردبووی وەک گەورەترین گرووپی نەیار کە سەتا ٦٥ی کۆنترۆڵی ئیدلەبیشی لەدەست دایە، لەمەڕ ڕێککەوتننامەی ئیدلەب لەنێوان تورکیا-ڕووسیادا ، لەدواکاژێرە ماوەکانی مۆڵەتی یاسایی ئەو ڕێککەوتننامەیە، هەواڵی ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ ئەو ڕێککەوتننامەیە بڵاو کرایەوە.

گرووپی تەحریروشام بەئاماژە بە قەبووڵکرانی ڕێککەوتننامەی ڕووسیا-تورکیا سەبارەت بە ئیدلەب ڕایگەیاندووە؛ پاش ڕاوێژکارییە ئەنجامدراوەکان لەنێوان ئەندامانی گرووپەکە، بڕیاردرا ڕێککەوتننامەی ئیدلەب جێ بەجێ بکرێ . ئێمە لەهەوڵە ئەنجامگرتووەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی خەڵکانی ئەو ناوچانەی لەکۆنترۆڵی ئێمەدا بوون و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو ناوچەیە بەشیاوی پێزانین دەزانین. هەوڵەکانی تورکیا بۆ پاراستنی ئەو ناوچەیە، پاراستنی ناوچە ڕزگارکراوەکان، پێش گرتن بە داگیرکران و پێش گرتن بە ئەنجام گرتنی قەڵاچۆکان لەو ناوچەیە بەنرخ دەزانین.

هەروەها ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەکۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئێمە وەک گرووپی تەحریروشام کۆتایی نەهێنین بە جەهاد کردن و چەکەکانمان تەحویل نادەین.