تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 17:35 Asia/Tehran
  • عەرەبستان بۆی نییە دەست لە کاروباری سووریا وەر بدات

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا وتی: عەرەبستان کە بۆ خۆی ھۆکاری سەرھەڵدانی تیرۆریزمە لە ناوچەکەدا بۆی نییە دەست لە کاروباری سووریا وەر بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرانسا، بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا ڕوو لە نوێنەرەکەی عەرەبستانی سەعودی عەبدوڵڵا موعەللیمی وتی:عەرەبستان کە بۆ خۆی ھۆکاری سەرھەڵدانی تیرۆریزمە لە ناوچەکەداو خاشقچیی ڕۆژنامەنووسی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتووە بۆی نییە دەست لە کاروباری سووریا وەر بدات.

وێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: نوێنەرەکەی عەرەبستان باسی بڕیاری دەوڵەتەکەی بۆ یارمەتی دانی گەلی سووریای کردووە، وا دیارە لەبیری چووەتەوە کە ئالی سەعود بەرپەرسی یەکەمی سەرھەڵدان و پەرەسەندنی ی تیرۆریزمە لە سووریاو عێراق و لوبنان و ئەردەن و میسر و لیبی و ئەفغانستان و نەیجێریاو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.

"جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگرو نەیاری ئالی سەعود دووھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو کاربەدەستانی نافەرمیی تورکیاش ڕایانگەیاند کە ناوبراو لەنێو کونسولخانەکەی عەرەبستان و بە فەرمانی کاربەدەستانی سەعودی کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگرو نەیاری ئالی سەعود، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستان دەژیا.

 

سەرپەیڤ