• پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر دەیروزووری سوریا

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بەناو دژە داعش جارێکی تر خەڵکی سیڤیلیان لە دەوروبەری دەیروزووری سوریا دایە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا "سانا" فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی  بەناو بەرەنگار بوونەوەی داعش ڕۆژی پێنج شەممە چەندین جار  شاروچکەی سوسە لەڕۆژهەڵاتی سوریایان دایەبەر پەلامار  کەلەم پەلامارانەدا ژۆمارێکی زۆر خەڵکی سیڤیل کوژران و بریندار بوون.

لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بۆسەر شارۆچکەی  سوسە ، خەسارێکی زۆر کەوت لە ماڵ وسامانی  شارۆچکەنشینان.

هاوپەیمانیی بەناو دژه داعش له سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئوباما بە ئامانجی ئیدیعا کراوی بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریستانی سەقامگرتوو لە ئێراق و سوریا پێک هات . 

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە  ڕەسمییەکان، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی ماڵی و چەکەمەنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار  . 

ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو بە جاران بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان،  خەڵکی سیڤیلیان لە سوریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار  . 

لەلایەکی دیکەوە، تاقمە تیرۆریستییەکان، شوێنەکانی ئاوەدانی حەڵەب ، گەڕەکی حەڵەب جەدیدەیان داوەتە بەر پەلاماری بەهاوەن.

سەرپەیڤ

Oct 19, 2018 17:58 Asia/Tehran
بۆچوونت