تورکیا میوانداری سەروکانی ڕووسیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا دەبێت لە پێوەندی لەگەڵ سوریا
تشرینی یهکهم 19, 2018 22:03 Asia/Tehran
وتەبێژی سەرۆکی تورکیا باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی تورکیا، ڕووسیا، فەرەنسا و ئاڵمانیای کرد سەبارەت بە سوریا لە بەرواری بیست و حەوتەمی ئوکتوبەر لە ئەستەمووڵ .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فارس، ئیبراهیم کۆلین وتی : لەم کۆبوونەوەیە دا، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی قەیرانی سوریا، پتەوتر دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردوغان و ولادیمیر پوتین سەرۆک کومارانی تورکیاو ڕووسیا، حەڤدەی سپتەمبەری ساڵی 2018 لە شاری سووچی ڕووسیا سەبارەت بە ئیدلیب بەڕێککەوتن گەیشتوون کە بە پێی ئەوەش دیاری کرا هەتا پازدەی ئوکتوبەر، ناوچەیەکی بێ چەک هەتا قوڵایی بیست کیلومەتری لە درێژایی هێڵی نێوان تیرۆریستان و سوپای سوریا لە ئیدلیب دابمەزرێ.