تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 19:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سووریا بۆسەر بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە حەڵەب

سوپای سووریا بنکەو بارەگای تیرۆریستەکان لە شاری "حەڵەب " لەباکووری ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلاماری توپخانەیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوەکانی مەیدانی لەشاری حەڵەب " هەتا ئیستاکە لە ڕادەی زیانە گەیشتووەکان لە بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان ڕاپۆرێکی بڵاو نەکردوەتەوە. شاری حەڵەب ناوەندی پارێزگای هەربەم ناوە، لە نێوەکانی ساڵی ٢٠١٢ بە بەرەی سەرەکی شەڕی ناوخۆیی سووریا وناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە دەوڵەتیەکان ولەژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان دابەش کراوە. هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیەکە لە دوشەممەی ڕابردوو پازدەی ئۆکتۆبەر هاوکات لەگەڵ کرانەوەی تێپەڕگەی نەسیب لە سنووری سووریا لەگەڵ ئەردەن ، هەتا ئێستاکە ١١٨ ئاوارەی سوری لە ڕیگەی ئەم تێپەڕگەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان . تێپەڕگەی نەسیب کە لە بەشی سووری بە ناو نەسیب ولەلای ئەردەنەوە بە ناوی جابیر دەیناسن لە ساڵی ٢٠١٥ ودوای داگیر کرانی لەلایەن گروپە تیرۆریستەکانەوە داخرا/. سوپای سووریا ژوئیەی ڕابردوو توانیی هەمدیسان کۆنترۆڵی ئەم تیپەڕگە سنووریە بگریتە دەس .

سەرپەیڤ