ئەڵمان بڕی ١٠ ملوێن یۆرۆ یارمەتی دەبەخشێت بە سوپای دیموکراتیکی سووریا
حکومەتی ئەڵمان ڕایگەیاندووە بە مەبەستی یارمەتی دان بە ڕۆنران و نۆژەن کرانەوەی ژێرخانەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە بڕی ١٠ ملوێن یۆرۆ پارەیان بۆ دەنێرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنیوز؛ حکومەتی ئەڵمان ڕایگەیاندووە بە مەبەستی یارمەتی دان بە ڕۆنران و نۆژەن کرانەوەی ژێرخانەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە بڕی ١٠ ملوێن یۆرۆ پارەیان بۆ بەڕێ دەکات.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کەوتوونەتە بەردەست، دەوڵەتی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق و سووریا له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبوووه‌کانیان، بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته‌وه ئه‌و دوو وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه که بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ (١٠٣ ملیۆن و ٥٤٤ هه‌زار دۆلار)ی دیکه ده‌به‌خشێته ئێراق که بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌که ته‌رخان ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخان کراوه تایبه‌ت ده‌کرێت به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه خاپووربوووه‌کان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕه‌وی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێدی خۆیان. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاندوووه که وڵاته‌که‌ی بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریای دیموکرات که بڕیاره بۆ ئاوادان کردنه‌وه‌ی ژێرخانەکانی هه‌ر دوو پارێزگای ڕه‌قه و دێره‌زوور خه‌رج بکرێت.
دوابەدوای ڕاگەیاندرانی ئەو داکۆکییە لە لایەن دەوڵەتی ئەڵمانەوە، "بێرت مەک گورک" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش ، ڕێز و سپاسی دەربڕیوە بەرامبەر بە حکومەتی ئەڵمان.