تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی کارگەی شیمیایی تیرۆریستان لە سووریا

لانیکەم ١١ کەس لەوان چەن کارناسی بەریتانیایی، چیچانی و تورکیایی بە هۆی تەقینەوەی کارگەی مادەی شیمیایی تیرۆریستان لە پارێزگەی "ئەدلیب"ی سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ تەقینەوە لە کارگەی بەرهەم هێنەری تەقەمەنی لە شارۆچکەی "ترمانین" لە باکووری پارێزگای ئەدلیب، لە نزیکی سنووری نێوان سووریا و تورکیا ڕووی داوە.

پێشتر تیرۆرستان بە هەواهەنگی لەگەڵ مێدیاکانی ڕۆژاوا و کڵاوسپییەکان سناریۆی جۆربەجۆریان بۆ تۆمەتبار کردنی سوپای سووریا بە دەکار هێنانی مادەی شیمایی جێبەجێ کردبوو کە هەر هەموو ئەوانە لەبەر لەقاودرانیان لە لایەن ژێدەرە هەواڵییەکانەوە پووچەڵ و بێ ئاکام مانەوە.

هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە لە ئاپریلی ڕابردووە  تا ئێستا ٣٨٦ تیرۆریست لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە ئەدلیب، حەلەب و حەماه کوژران و بریندار بوون.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

 

سەرپەیڤ