• جێبەجێ کرانی بارێکی مەوادی کیمیایی  لە ئەدلەبی سورویا لە لایەن تڕوڕیستانەوە

تاقمی تروریستی " تەحریر ئەلشام " بارێکی مەوادی کیمیایی هەڵگری گازی کلێر و سارین لە شارۆچکەی مەعرە مەسرین گوێزرانەوە بۆ ناوچەی جەسەر ئەلشغوور لە پارێزگای ئەدلەبی سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی  فەرمی سووریا  سانا  سەرچاوە  ئاگادارەکان ڕایانگەیاند  تاقمی تڕوڕیستی تەحریر ئەلشام ( بەرەی نوسرە   ) ئەو بارە  مەوادە  کیمیاییە  بە  چاودێری  تاقمی تڕوڕیستی  کڵاو سپیەکان  و ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی تاقمی تڕوڕیستی پارتی تورکستانی گوێزراوەتەوە . ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو  18 ئوکتوبریش  تەقینەوەیەکی   توند لە ناوخۆی یەکێک  لە کارگەکانی  تاقمە تڕوڕیستەکانی تایبەت بە  سازکردنی  چەکەمەنی کیمیایی ژێر کونتڕۆڵی کارناسانی بیانی لە هاووڵاتیانی تورکیا ئینگلیز و چچن لە شارۆچکەی ترمانین لە باکووری  پارێزگای ئیدلەب و لە نزیکیی سنوورەکانی  ئەو وڵاتە  لە گەڵ تورکیا ڕووی دا  لەو تەقینەوە  9 کارناسی  بیانی  و دوو  هێزی  ئەندامی کڵاو سپیەکان کوژران . تاقمی تڕوڕیستی   تەحریر ئەلشام  مانگی ڕابردووش  بە یارمەتی  کڵاو سپیەکان چەندین  باریان  لەو کارگەیە  بۆ جێ بە جێ کرانی  سناریوی  پەلاماری کیمیایی  بانگەشەیەک  لە لایەن  ئەرتەشی سورویا  بۆ شوێنە نادراەکان گوێزرا بووەوە  .  پێشتریش  تڕو.ڕیستان   بە   هاوئاهەنگی  مێدیا ڕۆژئاواییەکان و کڵاو سپیەکان سناریوگەلێکی  جۆراوجۆؤیان بۆ تاوانبار کردنی  ئەرتەشی سورویا  بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی کیمیایی  جێ بە جێ کرد بوو  کە هەمووی ئەوانە  بە هۆی   لەقاودانی  وردی سەرچاوە  هەواڵیەکان  ناکام مایەوە .
 

سەرپەیڤ

Oct 21, 2018 18:54 Asia/Tehran
بۆچوونت