جابری ئەنساری : دەورگێڕانی ئێران لە سووریا بە پێی ڕاستییەکانە
ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە کاروباری سوریا ڕایگەیاند: هیچ وڵاتێک ناتوانێ وڵاتێکی تر وەلانێت و دەورگێرانی ئێران لە سوریا، ڕەوتی ئاسانە و ئاشتی لەم وڵاتە، بە پێی ڕاستییەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن جابری ئەنساری ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە کاروباری سوریا دوای کۆتایی سێ لایەنەی کارناسانی باڵای وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کاردانەوە بەرامبەر هێنانەئارای باسی پەراوێزی لەلایەن هەندێ میدیای دوژمنکار سەبارەت بە ئامادەنەبوونی ئێران لە کۆبوونەوەی سوریا لە تورکیا وتی : هەڵوێستی ناشیاوی هەندێ وڵات لەوان ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی گرینگ و کاریگەر قەبووڵ ناکرێت چونکە سیاسەتێکی شکست خواردووە.
ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە کاروباری سوریا وتیشی : ئێران بۆ گەیشتن بە ئاشتی پاوەجێ لەچوارچێوەی وتووێژەکانی ئاستانە و پێوەندییەکانی دیکەی نێودەوڵەتی هەوڵدەدات و هەوڵەکانیشی بەردەوام دەبێت .
جابری ئەنساری وێرای ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا و تورکیا لە مۆسکۆ وتی : تەوەرەی ئەم وتووێژانە، چونیەتی بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاشتی ئاستانە بوو.