تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 12:19 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: ئەمریکا دەستی هەبووە لە پەلاماردرانی بنکەی حەمیمیم

وتەبێژی کرێملین نیگەرانی دەربڕی لەوەی کە ئەمریکا بەشدار بووە لەو پەلامارەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "دیمیتری پسکۆف" Dmitry Peskov  ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند؛ دەوڵەتی ڕووسیا گەلێک نیگەرانە لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە سەبارەت بەوەی کە فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکا بەشدار بووە لە هەواهەنگیی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە مانگی  ژانڤییە کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم.

"ماریا زاخارۆڤا" Maria Zakharova وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایش لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زانیارییەکانیه کارناسانی سەربازیی ڕووسیا سەبارەت بە بەشدار بوونی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا لەو پە لامارەی کرایە سەر بنکەی حەمیمیم، جێبڕوایە و بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەستدایە.

زاخارۆڤا ڕاشکاوانە رایگەیاند: بوونی هێزی ئەمریکایی لە خاکی سووریا بە بێ ئیزنی نەتەوە  یەکگرتووەکان و یا ویست و خواستی دەوڵەتی سووریا بووە هەر بۆیە تەواو  نایاساییە و هێزە ئەمریکاییەکان خێراتر دەبێ سووریا بەجێ بێڵن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: باروودۆخ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات یارمەتیی گرووپە جیایی خوازەکان بدات، یەکجار پڕمەترسی و جێی نیگەرانییە.

سەرپەیڤ