تشرینی یه‌که‌م 30, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانیی  دانیشتوانیی  گوڵانی داگیرکراوی سووریا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی زایۆنیستی

دانیشتوانیی گوڵانی داگیر کراوی سوریا بە بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو جارێکی تر نەیاریەتی خۆیان لەگەڵ هەڵبژێردرانی شارەوان لە لایەن ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاندووە .

بە گوێرەی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری مێهر  بە گێرانەوە لە مەیادین؛ ئەم خۆپیشاندانە لە شارۆچکەی "مەجدەل شەمس" لە گوڵانی داگیر کراوی سوریا بە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک و کەسایەتییە ئایینییەکان بەڕێوە چوو.

کەسایەتییەکانی دینی لە "مەجدەل شەمس" ڕایانگەیاند: نەیاری بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژاردنەن و گوڵانی داگیر کراو بەشێکە لە  سوریا.

 هاوکات باڵاترین ئەنجوومەنی دینی گوندەکانی گوڵانی داگیر کراو، ئەم هەڵبژاردنانەیان بایکۆت و بەربژار بوون یان دەنگ دان لەویان بە حەرام ڕاگەیاندووە . بەرلەمەیش دانیشتوانی گوڵانی داگیر کراوی سوریا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان لە حاند بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان و سیاسەتی بە جوو کردنەوەی رژێمی زایۆنی وێرای بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان ئاڵای سوریایان بەرزکردەوە و بە ئاگر دانی پسولەکانی هەڵبژاردنەکان جەختیان کرد، تا کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئۆکتۆبر ، درێژە ئەدەن بەم خۆپیشاندانە.

ڕژیمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٦٧ بەشێکی زۆری بەرزاییەکانی گوڵان لە سوریای داگیر کرد. بەرزاییەکانی گوڵان سەر بە ستانی قۆنەیتەرە و لە باشووری ڕۆژئاوایترین بەشی خاکی سوریا دایە .

 سوپای سوریا سەرەتاکانی مانگی ژوئەن کۆنتڕۆڵی بوارگەی قۆنەیتەرە کە گرنگایەتی ستراتژیکی هەبوو گرتۆتە ژێر چاوەدێری خۆیەوە .

سەرپەیڤ