تشرینی یه‌که‌م 31, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ھەماری چەک و چۆڵی چێکراوی ئیسرائیل و ئەمریکا لە قەنیتەرەی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی دۆزرانەوەی ھەمارێکی ھەمارێکی چەک و چۆڵ و داوودەرمانی چێکراوی ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی کردووە لە قەنیتەرەی سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا واتە سانا، ھێزەکانی سووریا لە ڕێگای ھاوکاریی لەگەڵ لێژنەکانی ئاشتەوایی نیشتیمانی و خەڵکی قەنیتەرە لە باشووری ڕۆژئاوای سووریاو بەرزاییەکانی جۆلان ئەم چەک و داوودەرمانە چێکراوانەی ڕژێمی زایونی و ئەمریکایان لە چەندین گوندی ڕزگارکراوی ئەم ناوچەیە دۆزییەوە دەستیان گرت بە سەریاندا.

موشەکە ئەمریکییەکانی تاو، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەشنی جۆربەجۆری کەرەستەی سەربازی و ژمارەیەک ترۆمبیلی سوک و قورس لە ڕیزی ئەو ئامێروتفاقانەیە کە دەستیان گیراوە بە سەردا.

نۆزدەھەمی ئاگۆستی ڕابردوو دوابەدوای ڕێککەوتنێک لە قەنیتەرە سەبارەت بە ڕۆییشتنی ئەو تیرۆریستانەی کە حەز بە ئاشتی لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکەن بەرەو ئیدلەب و چارەسەریی گرفت و ڕاگەییشتن بە ڕەوشی ئەوانەش وا ھۆگری مانەوەن لە ناوچەکانیان، ھەتا ئێستا پاکتاوکردنی گوندو ناوچەکان لە بەرماوەکانی تیرۆریستان ھەروا بەردەوامە.

سوپای سووریا سەرەتاکانی مانگی ژوئەن کۆنترۆڵی بوارگەی قەنیتەرەی کە لە ڕووی ستراتژییەوە گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، بەدەستەوە گرت.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

سەرپەیڤ