تشرینی دووه‌م 03, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • ساڵح موسلێم : تورکیا بە پەلامارکردنە سەر کۆبانێ و گرێ سپی ،هەڕەشە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەکا

ساڵم موسلیم ئەندامی لێژنەی دیپلۆماسی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا لە وتەگەلێکدا ڕایگەیاندووە : تورکیا بە پەلامار بۆ سەر کۆبانی و گرێ سپی ؛ هەڕەشە لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەکات .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس ساڵح موسلیم ئەندامی  لێژنەی دیپلۆماسی بزووتنەوەی  کۆمەڵگای دیموکراتیکی  کورەکانی سووریا  لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی هاوار نیوز لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە پەلاماری تۆپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی ئەرتەشی  دیموکراتیکی سووریا لە گرێ سپی ایگەیاندووە :  پەلامار کردنە سەر  کۆبانێ لە لایەن تورکیاوە لە ڕۆژانی جیهانیی کۆبانێ  زۆر گرینگە .  پەلامارگەلێک  کە ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و گرێ سپی  گەڵاڵەی بۆ  ڕشتووە لە پەیوەندی  ڕاستەوخۆ لە گەڵ دانیشتنی 4 لایەنەی تورکیا  ڕووسیا  ئاڵمان  فەڕانسا لە  ئەستەمۆڵ بووە  . موسلیم  لە وتەکانی خۆیدا  وەبیریشی هێنایەوە  : دەوڵەتی   سووریا  دەبێ لە هەمبەر  ئەو پەلامارە ، سکالا بەرز بکاتەوە لای  ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان .