تشرینی دووه‌م 05, 2018 20:56 Asia/Tehran
  • پەلاماری خۆکوژانەی داعش بۆسەر رەقە

لە پەلاماری خۆکوژرانەی گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام " داعش" بۆسەر بنکە وبارەگای یەکینەکانی پاڕاستنی گەل یەپە گە لە ڕەقە بە پێی زانیاریەکانی سەرەتایی فرەتر لە دە کەس کوژران ودەیان کەسی تریش بریندار بوون/.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا ، لە پەلاماری خۆکوژارانەی گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام " داعش" بۆسەر بنکە وبارەگای یەکێنەکانی پاڕاستنی گەل یەپەگە لە ڕەقە بە پێی زانیاریەکانی سەرەتایی فرەتر لە ١٠کەس کوژران ودەیان کەسیتریش بریندار بوون. بە پێی  هەواڵە گەیشتووەکان تیرۆریستەکانی داعش بە ترۆمۆبیلی بۆمب ئاخنکراو لە جادەی نوری ڕەقە بۆسەر بنکەی ئەلنورس سەر بە یەکێنەکانی پاڕاستنی گەل یەپەگە پەلاماریان کردووە کە بە هۆی ئەم پەلامارانە ژمارەیەکی زۆر کوژران وبریندار بوون. شایانی باسە، بڕێک لە هەواڵەکان باس لە پەرەی کوژراوانی ئەم پەلامارە خۆکوژیە بۆ پەنجا کەس دەکەن.