تشرینی دووه‌م 06, 2018 20:55 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: ئەمریکا دەبێ هێزەکانی خۆی لە سووریا بباتە دەرێ

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دوشەممە ، بەشداری سەربازی ئەمریکا لە سووریای بە نایاسایی زانی ووتی: واشنتۆن دەبێ هێزەکانی لە سووریا بباتە دەرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بەشار جەعفەری " لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی سووریا وتی: هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش لەژێر فەرمانبەریەتی ئەمریکا هەتا ئێستاکە هەزاران کەس لە خەڵکی زۆڵملێکراوی سووریا لەناوخاک وخوێندا گەوزاندووە. جەعفەری ئەمریکاوهاوپەیمانەکانی پشتیوان ولاگری سەرەکی گروپە تیرۆریستەکان لە سووریا زانی ووتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت لە تریبونی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەرپوش دانان لە سەر جەنایەتەکانیان لەدژی نەتەوەی سووریا کەڵک وەردەگرن. نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم کۆبوونەوەیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی کردەوەیەکی خیرا وبەپەلە ئەنجام بدات. جەعفەری هەروەها تاوانەکانی ڕۆژئاوا لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە چەکی کیمیایی بە دروویەکی گەورە زانی وپیداگری کرد سووریا هیچکات لە چەکە شیمیاییەکان کەڵکی وەرنەگرتووەو نایگریت. نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دەمیشق هەر جۆرە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی مەحکوم دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی وکیمیایی ئیسرائیل هەوڵ بدات. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەم دواییانە وتیشی ڕۆژئاوا سینارێوی ساختەی کەڵک وەرگرتنی دەمیشق لە چەکی شیمیایی گەڵاڵە ڕێژی کردووە هەتا بەپێی ئەوە دەسدرێژی وهێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا پاسا بداتەوە. سەرۆک کۆماری سووریا وتی ئەم سێناریویە کاتێک دێتە ئاراوە کە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی ڕۆژئاوا توشی شکست دەبن. زۆرێک لە کارناسان تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە هەوڵێک بۆ بە لارێدابردنی بیروهزری گشتیی وپێچەوانە پێشان دانی راستیەکان بە هاوسەنگی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لەبەرانبەر تیرۆریستەکان دەزانن. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بەتوندی نیگەرانی شکستی تیرۆریستەکان لە سووریان . قەیران لەسووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەوان بەریتانیا وفەرانسە بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا.