گەڕانەوەی بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنانەوە بۆ نیشتمانیان
لە درێژەی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری، بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنان گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تەلەفزیونی سوریا ڕایگەیاند: ئەم ئاوارە سوریانە ئەمڕو پێنج شەممە بە چەند پاس لە بوارگە سەرسنوورییەکانی دەبوسیە و زمرانی گەڕانەوە بۆ نیشتمانیان و بڕیار وایە بگوازرێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگەکانی حومس و ریفی دیمەشق.
ڕێکخراوی ئاسایشی گشتیی لوبنان هەینی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند هەشتاوحەوت هەزار و 670 ئاوارەی سوری لە ژووئییەی ڕابردوو بەشێوەی دڵخوازانە لوبنانیان بە جێ هێشت و گەیشتنە سوریا.
لەبەر باشتر بوونی ڕەوشی ئاسایشی لە سوریا و پەرەی هەماهەنگی لەنێوان کاربەدەستانی بەیروت و دیمەشق، مانگەکانی ڕابردوو ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ وڵات پەرەی سەندووە.
دوابەدوای دەستپێکرانی شەڕ لە سوریا لەساڵی 2011، نزیکەی حەوت ملوێن سوری ئاوارە بوونە کە یەک و نیو ملوێن کەسیان لە لوبنان دان .