تشرینی دووه‌م 11, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • ئامادەیی  ڕاگەیندرانی ئەرتەشی ئازادی سووریا بەمەبەستی  لەشکەرکێشی بۆ  سەر ڕۆژهەڵاتی فورات

زانیاریە وەدەس هاتووەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکان نیشانەی ئامادە باشی هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریا بۆ بەشداری لە ئوپڕاسیونی ئەگەریی ئەرتەشی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات دژی بنکەی ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریایە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کورد پرێس بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی  خەبەر 7 ،  زانیاریە وەدەس هاتووەکان  لە سەرچاوە خۆجێیەکان نیشانەی   ئامادەبوونی   هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریا بۆ بەشداری لە ئوپڕاسیونی ئەگەریی  ئەرتەشی تورکیا  لە ڕۆژهەڵاتی  فورات دژی بنکەکانی ئەرتەشی دیموکراتیکی سووریایە . لە هەمان پێناودا گوردانی حەمزە کە بە  6 هەزار هێزی سەربازی یەکێک   لە گەورەترین هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریایە لە ناوچەی  ئوپڕاسیونی قەڵغانی فوراتی ئەرتەشی تورکیا هەموو هێزەکانی خۆی  لە حاڵەتی ئامادە باش داناوە  و  فەرمانی  بەسیجی گشتیی بۆ بەشداری لە ئوپڕاسیونی  ئەگەریی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی دەر کردووە . سەیف ئەبووبەکر  فەرماندعری گوردانی حەمزەی ئەرتەشی ئازادی سووریا  لە وتووێژ لە گەڵ مێدیاکانی تورکی  ڕایگەیاندووە  : ئوپڕاسیونی   قەڵغانی  فورات کە دژی داعش و ئوپڕاسیونی لقی زەیتوون  کە دژی  یەپەگە  ئەنجام داوە بۆ ئێمە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو .  ئەرتەشی ئازادی سووریا  کە  لە هەر  دوو شەڕی گەورە بە سەرکەوتنەوە   هاتووەتە  دەرەوە  و بە لاگریەکانی تورکیاش بووەتە ئەرتەشێکی مودێڕن و تەیار .