تشرینی دووه‌م 12, 2018 13:46 Asia/Tehran
  • هێرشی سەربازی تورکیا بۆسەر شاری

تورکیا بەزوویی هێرش بۆسەر شاری "گردە سپی"ی سوریا دەس پێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلحەدەس، شاری گردە سپی سوریا بۆ هێرشی بەزوویی سوپای تورکیا دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا(یەپەگە) ئامادە دەبێ.

لەکاتێکدا کە تورکیا یەپەگە بە تاقمێکی تیرۆریست دەزانێ و ئەمریکا پشتگری لێ دەکا، میدیاکانی تورکیا هەواڵی ئامادەبوونی سوپای ئەو وڵاتە بۆ هێرش کردنەسەر" گردە سپی "یان بڵاو کردەوە.

گردەسپی لە پارێزگای ڕەققەی سوریاو لە مەودای سەت کیلۆمەتریی ئەو شارەو لەنزیک سنووری تورکیا هەڵکەوتووە.

داعش ساڵی٢٠١٣ کۆنترۆڵی گردە سپی گرتەدەست و دوو ساڵ دواتر، یەکینەکانی پاراستنی گەل توانیان داعش لەو شارە دەرپەڕێنن.

زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارە عەرەبن ، بەڵام ژمارێک لە مەسیحی، تورکمان و کوردەکانیش لەو شارەدا دەژین.