تشرینی دووه‌م 12, 2018 13:47 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کرد

لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ئاوایی"هجین" لە دێرەزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لانیکەم دوو ژن و دوو منداڵ کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، شەوی هەینیش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، بیست و شەش کەسی سیڤیلی سوری لە "هجین"یان لەخاک و خوێن گەوزاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەجاران ئەو گوندەیان بۆردومان کردووەو لەو پەلامارانەدا بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری بەکارهێنراوە.

حکومەتی سوریا بەجاران و بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا.

سەرپەیڤ