تشرینی دووه‌م 13, 2018 13:17 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی قەڵاچۆی جەماوەری سووریا لە لایەن ھاوپەیمانییەکەی ئەمریکاوە

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە باسی شاڵاوی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعشی ژێر فەرمانی ئەمریکای کرد، بۆ سەر شارۆچکەی شەعەفە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ڕایگەیاند: لەم ھێرشانەدا پتر لە شەست کەسی سڤیل کوژران و یان بریندار بوون.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەش «ھەجین» لە دێرۆزووریان بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا لانیکەم دوو ئافرەت و دوو منداڵ کوژران.

شەوی شەممەش فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی ٢٦ کەسی سڤیلی سوورییان لە ھەجین لە خاک و خوێن دا گەوزاند.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت، داوای لێکردوون کە تاوانکارییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریادا کۆتایی پێ بێنن.

تاقمی چاودێریی « ئیروارێز» کە شاڵاوی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعشی ژێر فەرمانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا پێ و شوێن دەگرێت، لەن دواییەدا ڕایگەیاندووە: پتر لە پێنج ھەزار کەسی سڤیل لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھەتاکوو ئێستا لەو شاڵاوە ئاسمانیانەی ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعشی ئەمریکا لە عێراق و سووریادا کوژراون.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری ھەردووک وڵاتەکە ھەتا ئێستا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.