تشرینی دووه‌م 14, 2018 10:10 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی دەس و پێوەندییەکانی داعش لە سوریا لەلایەن هاوپەیمانیی ئەمریکییەوە

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" دوێشەو(سێ شەممە) ڕاپۆری دا؛ هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، ژمارێک لە دەس وپێوەندییەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە گوندی" سوسە" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە(باکوری رۆژهەڵاتی سوریا) بردۆتە دەر.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سانا ڕایگەیاند، کۆپتەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی کاری گواستنەوەی تیرۆریستانیان ئەنجام داوە.

تیرۆریستان بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەوە.

گوندی سوسە لەدەست داگیرکەرانی تاقمی تیرۆریستیی داعش دایە.

هاوپەیمانیی بەناو دژەداعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما بەئامانجی بانگەشەکارانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی جێگیر لە عێراق و سوریا پێکهات. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەدانپێدانانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، واشنگتۆن هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش بووە.