سوپای سووریا هەڵمەتی سەربازی لە پارێزگای ئیدلەب دەس پێ دەکا
سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا پێی داگرت: بێتوو پەلامارەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلەب بەردەوام بکرێ، هەڵمەتی مەزنی سەربازی لە باشووری ئەو پارێزگایە دەس پێ دەکا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو سەرچاوە سەربازییە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک وتی: ئەگەر دەسدرێژکارییەکانی تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلەب هەروا بەردەوام بێ و لایەنی تورکیایی نەتوانێ بەڵێنیەکانی سەبارەت بەناوچەی بێ چەک لەو پارێزگایە جێ بەجێ بەکا، بێگومان ئەو هەڵمەتە دەس پێ دەکرێ. سپۆتنیک کە ئاماژەی نەکردە ناوی ئەو سەرچاوە، وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان، کردەی تیرۆریستانەو پەلامارەکانیان بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپای سوریاو ناوچە ئاوەدانەکانی شارۆچکەو گوندە هاوسنورەکان لەگەڵ بەرەکانی پێشەوەی شەڕ پەرەپێداوە.
ئەو کاربەدەستە سەربازییە وتی کە گرووپە تیرۆریستییەکان لەکاتی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ناوچەی بێ چەک لە پارێزگای ئیدلەب تاکوو ئێستا بەهەوڵە تیرۆریستییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایەو باکور و باکوری ڕۆژاوای "حەما" بنکەو پێگەکانی سوپای سوریا بەچەکی قورس دەپێکن کە دوانمونەی، پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی "پارتی تورکستانی" بە موشەکی "تاو"ی ئەمریکی. ناوبراو لەدرێژەدا وتی : یەکەکانی هەواڵگری و ناسکردنی سوپای سوریا ڕۆژانە گواستنەوەی چەکەمەنی و چەکئامێری تیرۆریستان بۆ ناوچەی بێ چەک پێوشوێن دەگرن.